Instametr.com | Russian version

Download Instagram video and Photo

Download Photos and Videos from Instagram

Paste a link for Instagram video or photo:

  

Photos and videos from @ranjsangawi Instagram

How to download Instagram video: click the link below and Ctrl-S (on Windows) or Cmd-S (on MacOS)
http://static.cdninstagram.com/rsrc.php/null.jpg...

@ranjsangawi   Link to Instagram post

بیرتان ئەکەم بیری پیاسەی دەمەو عەسری کرماشان و بیری سنە تاسەی بیبنینی بۆکانم، کە تەمەنێکە لێم ونە تینوی ورمێ و مهابادم بستێ خاکی پاکم نییە کە بڵێم نییە لە یادم بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم کاتێک کە لە چاومە ئەگرین لەناو دڵما ژیرتان ئەکەم من مناڵیم لەلای ئێوە جێهێشتووە لەو رۆژەوەی لێتان دوورم مەگەر هەر دڵم بزانێ چەند برک و ژانم چەشتوە بەڵام هێشتا بێئومێدنیم من دڵنیام بەیانیەک لەگەڵ ئازادی دێمەوە دڵم ئەڵێ تاهەمووتان نەبینمەوە سەری کاسم نانێمەوە بیریان ئەکەم هەمیشە لە خەیاڵمدان هەمیشە لەبەر چاومدان گوێم لە زڕەی زنجیری لاوەکانتانە چاوم لە بڵێسەی گەشی ئومێدی چاوەکانتانە کە جێم هێشتن رۆحی خۆم کرد بە گۆرانی تا شەوانە راتان ژەنێ سروودم راسپاردووە بە دووژمنان پێبکەنێ تکاکارم ئومێدەکانی ناو دڵتان لە چاوتانا رەنگ باتەوە بۆ زەماوەندی ڕاپەڕین نەعرەتەتان باوەکو رانیەی دەروازە لە کێوەکان دەنگ باتەوە من دڵنیام بەیانیەک لەگەڵ ئازادی دێمەوە تینی ئاگرەکەی زەردەشت لە گیانمایە و ناکوژێمەوە بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم هەمووتان ماچ باران ئەکەم بیری گوندو شاران ئەکەم تاسەی دووری یاران ئەکەم ماوەیەکە کە سەیری ئاوێنە ئەکەم تەڵخی ئەبینم وێنەکەم بەڵام هەر دڵنیام چاوم هێندە تینی تیا ئەمێنێ بۆ ئەوکاتەی کە دێمەوە هیچ دیمەنێکی خاکەکەم لە روانینم جێنەمێنێ کە هاتمەوە بۆ ساتێکیش رێگە نادەم حەسەن زیرەکەکەم لێم زیز بێ ئەبێت چاوێکم لای ئەو و بۆ هەمیشە چاوێکیشم لەلای ماملێی ئازیز بێ کە هاتمەوە ئەبم بە مامۆستای کوردی لە کرماشانە جوانەکەم ئەوەی کە لە خەیاڵمایە ئەمجارەیان وای چێئەکەم هێلانەکەم گەر بێمەوە رێگەنادەم بەهیچ کەسێک ناوی گوند و شارەکانم بشێوێنێ مێژووی راستیم دێنمەوە رێگەنادەم مناڵی کورد هەر بەتەنیا مێژووی بێگانە بخوێنێ من ئەزانم ئێستا لەوێ شاڕێکان یەکتر ناناسن کۆڵانەکان لەیەک ناگەن چونکە تابلوکان کوردی نین شەقامەکان بەیەک ناگەن کە هاتمەوە زۆر بەوردی چی تابلۆی وڵاتەکەمە ئەیان کەمەوە بە کوردی بیرتان ئەکەم ئاخر هێندە بیرتان ئەکەم وەختە زمانم ڵاڵ ئەبێ لەتاسەی بینینەوەتان وەختە وەختە ژیانم تاڵ ئەبێ بڕوابکەن ئەوەی کە ناهێڵێ بمرم تەنها هەناسەی ئازادی ئەم پارچەی وڵاتەکەمە ئەگەر چی ئازادی ئێرەش هێشتا هەردیلی ستەمە. رەنج سەنگاوی